كاندیدێكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی حه‌لبوسی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كشایه‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه کاندیدێکی ناو هاوپه‌یمانیی ته‌قه‌دوم كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی دورخراوه‌ی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، له هەڵبژاردنەکەی 18ی مانگی ئەنجومەنی پارێزگاکان کشایه‌وه.
لە بەیاننامەیەکدا كاندیده‌كه‌ی ته‌قه‌دوم بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە به‌ناوی "مازن زوهەیر عوبێدی"، کشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان راگەیاند و دەڵێت: لەسەر داوای کەسوکار و هاوکارنمان، بڕیارماندا بە کشانەوە لە کێبڕکێی هەڵبژاردن، ئەویش بەهۆی نەبوونی پاکی و بێگەردی لە رکابەرایەتیدا و هەروەها هەبوونی جیاکاری و نزیکبوونەوە لە هەندێک لە کاندیدەکان.
وه‌ك خۆی ده‌ڵێت متمانەیان بە سەرکردایەتی هاوپەیمانی تەقەدوم و ئامانجەکانی لە پارێزگای دیالە نەماوەو "ئامانجەکانی ئەو پڕۆژەیەی ئێمە لەسەر بنەمای چووینە ناو هاوپەیمانێتییەکە ناڕونە و ئێستا کار بۆ سوود و بەرژەوەندی تایبەت دەکرێت لەبری بەرژوەندی پارێزگاکە".
PM:08:05:09/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت