سه‌رۆك كۆمار: هه‌ڵبژاردن مافێكی ده‌ستوورییه بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی
دكتۆر له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردن مافێكی ده‌ستوورییه بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و سازكردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان زۆر گرنگه، به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا كه هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت به‌رده‌وامن بۆ بونیادنانه‌وه و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه جۆراوجۆره‌كان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 دكتۆر له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "هه‌ڵبژاردن مافێكی ده‌ستوورییه بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و گرنگترین ئامرازه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ها هاووڵاتیان له‌و رێگه‌یه‌وه ویستی ئازادی خۆیان ده‌رببڕن".
سه‌رۆك كۆمار داوای له هاووڵاتیان كرد به‌شدارییه‌كی كارا و چالاك له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بكه‌ن له‌پێناو خزمه‌تگوزارییه‌كی باشتر و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كان و ژیانێكی شیاوتر كه شایسته‌ی عیراقییه‌كانه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار داوای له‌و به‌رپرسانه كرد، كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌رده‌وام بن له هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، كه رێز له ویستی ده‌نگده‌ران بگرێت و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی ده‌ستوور و یاساكان مسۆگه‌ر بكات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
له چه‌ند رۆژێكی داهاتودا هه‌ڵبژاردنێكی گرنگ دێته به‌رده‌ممان، گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا.
ئه‌م مافه‌ی گه‌له‌كه‌مان بریتییه له چه‌سپاندنی ده‌ستور و بنه‌ماكانی دیموكراسی. هه‌ڵبژاردنیش گرنگترین ئامرازی دیموكراسییه بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌ربڕینی ویستی ئازادانه‌ی هاووڵاتیان.
له‌وانه‌یه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دواكه‌وتبێت، كه ئێمه ئاره‌زووی ئه‌و دواكه‌وتنه ناكه‌ین، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه زۆر گرنگه، به‌تایبه‌تی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، كه حكومه‌ت له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ بونیادنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه جۆراوجۆره‌كان، كه هاونیشتمانی و شاره خۆشه‌ویسته‌كانمان پێویستییان پێیه‌تی.
هه‌موومان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌چین.
ئه‌مڕۆ هانی رۆڵه‌كانی گه‌له ئازیزه‌كه‌مان ده‌ده‌م، كه به‌شدارییه‌كی چالاكانه و گرنگ بكه‌ن له‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا.
ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو لێره یان له‌وێ هه‌ڵه هه‌بوبێت، ئه‌مه له زۆر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی زۆرێك له ده‌وڵه‌ته دیموكراسییه‌كانیش روده‌دات، ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت و كۆتایی پێبهێنرێت له‌ڕێگای به‌شداریكردنی هاووڵاتیان له پرۆسه‌ی ده‌نگدان و چاودێریكردنی گه‌ل بۆ كاره‌كانی ده‌سه‌ڵاته جیاجیاكان.
له‌به‌رئه‌وه لێره‌وه هانی هه‌موو ئه‌وانه ده‌ده‌ین، كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، به‌شداری چالاكانه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا بكه‌ن له‌پێناو خزمه‌تێكی باشتر و شاره‌كانیش ئاوه‌دان بن و ژیانێكی باشتر دابین بكرێت، كه شایسته‌ی عیراقییه‌كان بێت.
هه‌ر لێره‌وه داوا له هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م، كه سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنن، به‌رده‌وام بن له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌دیهێنانی پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردن، كه ویستی ده‌نگده‌ران به‌دیبهێنێت و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی ده‌ستوور و یاساكانه‌وه مسۆگه‌ربكات.
هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موان ده‌خوازم له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كاندیدانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی خواستی گه‌ل ده‌كه‌ن بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی ئازاد و شكۆدار و و دادپه‌روه‌ر بۆ هه‌مووان.
با ده‌نگ بده‌ین بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی دیموكراسییه‌ت.
با ده‌نگ بده‌ین بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و پرۆسه‌ی بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌ی ئێستا له وڵات‌دا هه‌یه.
دوباره سڵاوی خوداتان لێ بێت
دكتۆر له‌تیف جه‌مال ره‌شید
سه‌رۆك كۆمار
PM:02:59:09/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت