سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناوی كاندیده‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تاووتوێ ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ تاووتوێكردنی ناوی كاندیده‌كانی هێزه سوننه‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و ناوانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه سوننه‌كانه‌وه پێشكه‌شكراون بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
پێشتر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د شیاع سودانی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا و تیایدا تاووتوێی ناوی كاندیده‌كانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كردبوو.
له 15ی تشرینی دووه‌می 2023دا دادگای باڵای فیدراڵی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی له په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و رایگه‌یاند، "ئه‌مه بڕیاری كۆتاییه و پێویسته هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان پێوه‌ی پابه‌ند بن".
له 19ی تشرینی دووه‌می 2023، دادگاكه ده‌قی بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ئه‌ندامێتیی له محه‌مه‌د حه‌لبوسی كه له‌سه‌ر سكاڵای له‌یس دلێمی، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراقی بوو، بڵاوكرده‌وه و تا ئێستا ئه‌و پۆسته پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه.
PM:03:25:04/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت