له مه‌خموور شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان سوپای عێراق و ژماره‌یه‌ك چه‌كداردا روویدا
وێستگه‌نیوز-
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه له مه‌خموور شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان سوپای عێراق و ژماره‌یه‌ك چه‌كداردا روویداوه و به‌هۆیه‌وه له هه‌ردوولا ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژراون و برینداربوون.
میدیا عێراقییه‌كان له زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه رایانگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، له قه‌زای مه‌خموور شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان سوپای عێراق و ژماره‌یه‌ك چه‌كداردا روویداوه كه پێده‌چێت سه‌ر به ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بن.
شه‌فه‌ق نیوز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ده‌ڵێت: "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای عێراق به سه‌رپه‌رشتی مه‌یدانی لیوا روكن عه‌بدوڵا ره‌مه‌زان فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا له گوندی چۆڵكراوی كول ته‌با له قه‌زای قه‌راجی سه‌ر به قه‌زای مه‌خموور له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ گه‌مارۆی ماڵێكیان داوه".
ده‌شڵێت: "ئه‌و هێزه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی داعش تێكهه‌ڵچوون كه شه‌وی ڕابردوو هێرشیان كردبووه سه‌ر خاڵێكی پشكنینی سوپا".
هاوكات ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه رایگه‌یاند كه "ئه‌و تێكهه‌ڵچوونه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له قه‌زای مه‌خموور له نێوان هێزه‌كانی سوپا و ئه‌ندامانی داعش ڕوویدا، به‌هۆیه‌وه سێ تیرۆریست كوژران و 4 ئه‌ندامی سوپاش برینداربوون، له‌نێویاندا ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی مولازمی یه‌كه‌م هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دۆخی ته‌ندروستی ئه‌فسه‌ره‌كه مه‌ترسیداره و ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان و پشكنین له‌ناو ناوچه‌ی پێكدادانهكهدا به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیركردنی تیرۆریستان".
لای خۆیەوه بەڕێوەبەڕایەتی هەواڵگری سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق دەستگیركردنی پێنج ئه‌ندامی پاشماوه‌ی داعشی له پارێزگاكانی ئەنبار و نەینەوا راگه یاند.
PM:12:10:02/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت