فه‌رمانبه‌رێك ده‌ستگیركرا كه خه‌ریكی سیحر و جادوو بووه
وێستگه نیوزـ
هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای میسان فه‌رمانبه‌رێكیان ده‌ستگیر كرد كه كاری سیحر و جادووی كردوه.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه كه فه‌رمانبه‌ره‌كه له قه‌زای مه‌یمونه-ی سه‌ربه پارێزگای میسان له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه ده‌ستگیركراوه.
فه‌رمانبه‌ره‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی جێبه‌جێكردن سه‌ربه وه‌زاره‌تی داد-ی عێراق كاری كردوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاری رۆحانی و سیحر و جادووشی كردوه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌پێی مادده‌ی 56 له یاسای عێراقی ده‌ستگیركراوه.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا، هێزه ئه‌منییه‌كانی میسان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند كتێبێكی رۆحانی و چه‌ندین جۆری به‌رد و ژماره‌یه‌ك ده‌ستنوسی تایبه‌ت به سیحر و جادووش گرتوه.
PM:02:39:28/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 2964
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت