سودانی سه‌ردانی روسیا ده‌كات و چاوی به پوتن ده‌كه‌وێت
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
		
		
ئاژانسی رۆریتهرز ئاشكرایكرد كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ روسیا ده‌كات و به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ش، كۆبونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته.
		
	
ئاژانسه‌كه له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو حكومه‌تی عێراق بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له 9ی ئه‌م مانگه به‌غدا به‌ره‌و مۆسكۆ جێده‌هێڵێت و له رۆژانی 10 و 11 له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا كۆده‌بێته‌وه.
	
	
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كان، سودانی له سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ مۆسكۆ هاوكاریی ئابوری و سیاسی و چه‌ند بوارێكی دیكه تاوتوێ ده‌كات.
	
	
ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه كه له 21ی ئه‌یلول، فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ نیویۆرك ئاشكرایكرد كه سودانی پێش كۆتایی ئه‌مساڵ سه‌ردانی روسیا ده‌كات.
	
        
        PM:10:53:04/10/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2092
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت