ئیمانویڵ ماكرۆن سه‌ردانی عێراق ده‌كات
وێستگه نیوزـ
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق دەکات به‌ڵام كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌و سه‌رۆكه مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ سه‌ردانی عێراقی كردبوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه كه سودانی پێشوازی لە پاتریک دورێل، راوێژکاری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا لە سەرۆکایەتیی کۆماری فەرەنسا کردوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه كه به‌رپرسه فه‌ره‌نسییه‌كه هاوخەمیی خۆی بۆ حکومەت و خەڵکی عێراق بۆ رووداوەکەی قەزای حەمدانیە دەربڕی و هیوای لێخۆشبوونی بۆ قوربانییەکان و زوو چاکبونەوەی بریندارەکان خواست.
" لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی سەردانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کرا بۆ عێراق لە داهاتوودا، گفتوگۆیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و فەرەنسا کرد، بەگوێرەی رێککەوتنی ستراتیژیی گشتگیر، کە لەنێوان هەردوو وڵات‌دا لە هەموو بوارەکاندا واژۆکراوە، بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئابووری و وزە و ژینگەدا. " راگه‌یه‌ندراوه‌كه وای وتوه.
PM:06:04:04/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 1988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت