"100 پاڵێوراوی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دوور ده‌خرێنه‌وه"
وێستگه‌نیوز-
به‌پاساوی په‌یوه‌ندییان به حیزبی به‌عسیی عێراقییه‌وه، نزیكه‌ی 100 پاڵێوراو له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق دوور ده‌خرێنه‌وه، كه بڕیاره له كانوونی یه‌كه‌می داهاتوودا به‌ڕێوه بچێت، ئەوەش بە پێی ڕێکارەکانی ڕیشەکێشکردنی حیزبی بەعسی عێراقیی، لەناو ئەو ١٠٠ پاڵێوراوەشدا سێ پاڵیوراوی دیاری تێدایە.
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی (ئه‌لمه‌دا)، ده‌سته‌ی لێپچینه‌وه و دادپه‌روه‌ریی، له‌و 6000 شه‌ش هه‌زار كه‌سه‌ی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق پاڵاوتووه، نزیكه‌ی 100 كه‌سیانی به پاساوی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی به حیزبی به‌عس و به‌رپرسیارێتیی له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوودا دوورخسته‌وه.
به پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌لمه‌دا، ئه‌م ڕێكاره دژی به‌ڵێنێكی محه‌مه‌د شیاع سوودانییه كه به‌ڵێنی دابوو دۆسێی ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كرێن به هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی به حیزبی به‌عسه‌وه بگوێزێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات یان ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ریی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆسێیه له ده‌ستتێوه‌ردانی سیاسیی دوور بخرێته‌وه، هه‌مان شت كه هێزه عه‌ره‌بییه سوننییه‌كانی عێراق داوای ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وانیش پێیان وایه دۆسێی به‌عسییبوون دۆسێیه‌كه زۆرجار به هۆكاری سیاسیی به‌كار ده‌برێت و دژی یه‌ك پێكهاته‌ش به‌كار هێنراوه.
دوو به‌رپرسی عێراقیی كه یه‌كێكیان هه‌نووكه په‌رله‌مانتاره؛ به ئه‌لمه‌دای ڕاگه‌یاندووه له‌و 6 هه‌زار كه‌سه‌ی خۆیان پاڵاوتووه، ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه و دادپه‌روه‌ریی نزیكه‌ی 100 كه‌سی دوور خستۆته‌وه، به پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه یان ئه‌ندامی حیزبی به‌عس بوون، یان له ده‌زگا هه‌ستیاره‌كانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سه‌دام حسێندا به‌رپرسیارێتییان هه‌بووه.
به‌پرسه‌كه‌ی دیكه‌شیان به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه له‌نێو ئه‌وانه‌ی دوور خراونه‌ته‌وه، نه‌جم ئه‌لجبووری، پارێزگاری ئێستای نه‌ینه‌وا، خه‌زعه‌ل ئه‌لعه‌وادی، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بابل و تورهان عه‌بدولڕه‌حمان سه‌ركرده‌ی دیاری به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركوك؛ هه‌ن.
AM:11:19:03/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 1580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت