په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی به پرۆژه‌یاسایه‌ك دا و دانیشتنه‌كانی بۆ چوارشه‌ممه دواخست
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی سازكرد و ده‌نگی به پرۆژه‌یاسایه‌ك دا كه له كارنامه‌كه‌یدا هه‌بوو، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی پرۆژه‌یاساكان كه ده‌خرانه به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه بۆ دانیشتنه‌كانی دواتر دواده‌خران.
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی دا به پرۆژه‌یاسای ئامار و سیسمی زانیارییه جوگرافییه‌كان كه له به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌یدا هه‌بوو، هه‌ر له به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانی عێراقدا چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌كی دیكه هه‌بوون، به‌ڵام دانیشتنه‌كه كۆتایی پێهات و بۆ چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگه‌ری و یەکگرتووی ئیسلامی و هه‌ردوو په‌رله‌مانتار یوسف كلابی و حسێن مو‌سا واژوویان پرۆژه‌یه‌ك كرد بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە.
له پرۆژه‌كه‌دا هاتووه: بەهۆی دواکەوتن و بڕین و پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە زۆرەملێ لە ئەنجامی ئەو ناکۆکیانەی لەنێوان حکومەتی ماوە بەسەرچوی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی عێراقدا دروستبوون نوسراوێکیان ئاڕاستەی حکومەتی ناوەندی کردووە کە موچەی فەرمانبەران تێکەڵی کێشە سیاسییەکان نەکرێت و لە کاتی خۆیدا بنێردرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی هاوڵاتیانی عێراق لە چوارچێوەی حکومەتی فیدراڵیدان بەپێی دەستوور لە هەموو ئەرک و مافێکدا یەکسانن و نابێت کێشە سیاسییەکان کاریگەری هەبێت لەسەر مافەکانی هاوڵاتیانی هەرێم، داواش ده‌كه‌ن میكانیمێكی یاسایی گونجاوی خێرا بۆ خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدۆزێته‌وه‌و له رێكی كارتی ئه‌لیكترۆنیی بانكییه‌وه مانگانه موچه‌كانیان له‌و بانكانه‌وه پێ بدرێت كه لقیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
PM:06:38:02/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 2504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت