سودانی بهره و قهتهر بهرێكهوت
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
وێستگهنیوزـ
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی تشرینی یهكهمی 2023، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەغدای بە جێهێشت و بەرەو وڵاتی قەتەر بەڕێکەوت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویكردهوه: "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەرەو وڵاتی قەتەر بەڕێکەوت بۆ بەشداری کردن لە ئاهەنگی کردنەوەی پێشانگەی ئیکسپۆ دەوحە 2023-2024".
ئهمه لهكاتێكدایه بڕیاره ئەمڕۆ دووشەممە 2ی تشرینی یهكهمی 2023، میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، بەئامادەبوونی ژمارەیەک سەرۆک و بەرپرسانی حکومی وڵاتان، پێشانگەی ئێکسپۆ 2023-2024 لە دەوحە بکاتەوە.
پێشانگەی ئێکسپۆ لە دەوحە یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی باخداریی (ئەی 1) لە قەتەر و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقایە، کە لە ژێر دروشمی "بیابانی سەوز، ژینگەیەکی باشتر" بەڕێوەدەچێت و تا 28ـی ئازاری 2024، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی داهێنانەکان بەردەوام دەبێت.
PM:12:30:02/10/2023
ئهم بابهته 896
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت