چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق: ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر خاكی عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه نیوزـ
رۆژی یه‌كشه‌ممه چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق (سەرۆکایەتی کۆمار، وەزیران، ئەنجومەنی نوێنەران، ئەنجومەنی دادوەری) کۆبووەوە، جەختییان لەرەتکردنەوەی هەر دەستدرێژییەک کرد کە ئاسایشی خاکی عێراق بە ئامانج دەگرێت.
هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق به به‌شداری هه‌ر یه‌ك له له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆكك ۆماری عێراق، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فائیق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق كۆبوونه‌وه و دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كان و كۆی پرس و بابه‌ته ناوخۆییه‌كان و ده‌ره‌كییه‌كانیان تاوتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانیان له‌میانی به‌شداریكردنی خولی 78ه‌مینی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خسته به‌ر باس و هه‌ڵسه‌نگاندن و هاوكات جه‌ختیشیان له‌سه‌ر پێویستی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و لێپێچینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق رایانگه‌یاند، هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژی و به‌ئامانجگرتنێكی خاكی عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌وپێیه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دراوسێیه‌تی نایه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه ده‌كات. هاوكات به پێویست زانراوه، كێشه و ناكۆكییه‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن و هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێن.
" هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه نیگه‌رانی و پرسه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر به روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانییه ده‌ربڕیوه و جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری پێویست بۆ برینداران كردوه‌ته‌وه." راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نوسینگه‌ی سودانی وای توه.
PM:11:30:01/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 1916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت