سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری گواستنەوەی تورکیا لە بەغدا کۆبوونەوە
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگهنیوزـ
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ عەبدولقادر ئورال ئوغلۆ، وەزیری گواستنەوەی تورکیا کۆبووەوە و جەختیکردەوە لە گرنگی بەردەوامبوونی دانوستانە تەکنیکییەکان سەبارەت بە رێگەی گەشەپێدان.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: عەبدولقادر ئورال ئوغلو، وەزیری گواستنەوەی تورکیا سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سودانی کۆبووەتەوە.
سودانیش جەختی کردووەتەوە لەوەی، رێگەی گەشەپێدان یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان و جێبەجێکردنی پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و تورکیا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە پتەو دەکات.
راشیگەیاند، ئەو پڕۆژەیە باشترین و کورتترین رێڕەو دەبێت لەڕووی گواستنەوە و ترانزێت و بەستنەوەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بە کیشوەری ئەوروپاوە.
وەزیری گواستنەوەی تورکیاش رایگەیاند، وڵاتەکەی جدییە بۆ بەشداریکردنی کارا لەو پڕۆژەیە.
PM:02:16:01/10/2023
ئهم بابهته 1396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت