عامری و خەزعەلی و فەتلاوی هاوپه‌یمانێتیان پێكهێنا و ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنیان دەستپێکرد
وێستگه نیوزـ
هه‌ریه‌ك له هادی عامری و قه‌یس خه‌زعه‌لی و حه‌نان فه‌تلاوی، له‌ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كدا به‌ناوی هاوپه‌یمانێتیی (نبنی – بنیاد ده‌نێین) یه‌كیان گرتوه‌و له‌ئێستاوه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ده‌ستپێكردوه.
ھاوپەیمانی (نبنی) ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح سەرۆکایەتی دەکات و گروپەکانی حەشدی شەعبی لەخۆدەگرێت، دەستپێکردنی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان راگەیاند، کە رۆژی 18 کانونی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
ئەم ھاوپەیمانێتییە ھەریەکە لە قەیس خەزعەلی و حەنان فەتلاوی و عەبدوالحسێن عەبتان و چەند لایەنێکی تر لەخۆدەگرێت کە بەتێکڕا 11 لایەنە، دروشمی "دەیپارێزین و بنیادی دەنێین" بەرزکردوەتەوە.
له ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌كه‌شدا، عامری رایگه‌یاند: هادی عامری: ئەمرۆ لێرە بۆ بەدەمەوچوونی داخوازییەكانی گەلی عێراقی كۆبووینەتەوە و هاوپەیمانی (نبنی) رادەگەیەنین، پێویستە هەوڵەكانمان بەرامبەر ئالەنگارییەكان یەكبخەین و داواش لە گەلەكەمان دەكەین بەشدارییەكی بەرفراوان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكەن.
" پێویستە داهاتویه‌كی گەشەدار بۆ نەوەكانی داهاتوو بنیادبنێین كە بە درێژای چەندین ساڵی رابردوو بێبەش كرابوون لێی، بەرامبەر خوا و گەلەكەمان بەرپرسی بۆ پاراستنی ئەمانەت و هاوپەیمانی (نبنی) ژمارەیەكی گەورە دەبێت لە هەڵبژاردنەكان". عامری وای وت.
هاوکات قه‌یس خه‌زعه‌لی له وتاری خۆیدا وتی: گەلەكەمان بە ئەزموونی سەخت تێپەڕیوە بە تایبەتی لە سەردەمی رژێمی بەعس، دوژمنانی عێراق ویستیان ژێرخانی ئابووری ولات بە ئامانج بگرن بەڵام عێراقییەكان لە داستانێكی مێژووی بەرەنگاریان بوونەوە.
"پڕۆژەی هاوپەیمانی (نبنی) تەنیا وشەیەك و داڕشتنیك نییە بەڵكو پێویستە لە كارنامەی هەڵبژاردن بیگۆڕین بۆ واقیعێكی هەست پێكراوە، ئەركی یەكەمی هەموو لایەكه زیادەیەكی راسته‌قینه لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەست پێ بكەین"، خه‌زعه‌لی ئه‌مه‌شی وت.
پاشان حه‌نان فه‌تلاوی رایگه‌یاند: كارنامەی هاوپەیمانی (نبنی) جەخت لە سەر فرەی لە پێشكەشكردنی خزمەتگۆزاری لە پارێزگاكان دەكاتەوە و پێویستە متمانەی ئەنجومەنی پارێزگاكان بگەرێتەوە بۆ ئەوەی ئەنجوومەنەكان ئەنجوومەنی خزمەتگوزاریبن نەك ئەنجوومەنی پەكخراو.
PM:09:50:30/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت