سوید مۆڵه‌ت به مۆمیكا ده‌داته‌وه دووباره قورئانی پیرۆز بسوتێنێت
وێستگه نیوزـ
ئێزگه‌یه‌كی سوید بڵاویكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی دووباره داوایه‌كی سه‌لوان مۆمیكا، په‌نابه‌ری عێراقیی له پێكهاته‌ی كلدان په‌سه‌ند كردوه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره قورئانی پیرۆز بسوتێنێته‌وه، كچه هونه‌رمه‌ندێكی عێراقیش ده‌ڵێت: كاره‌ساته‌كه‌ی حه‌مدانییه تۆڵه‌یه له مه‌سیحییه‌كان به‌هۆی كاره‌كانی مۆمیكاوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی سۆمه‌رییه نیوز، ئێزگه‌ی Sverigesی سویدی په‌یامێكی ده‌نگیی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس له‌وه ده‌كات، دیسان رێگه به سه‌لوان مۆمیكا دراوه‌ته‌وه له شاری ماڵمۆ-ی سوید، قورئانی پیرۆز بسوتێنێت و ناوبراویش ئه‌مڕۆ دیسان ئه‌و كاره‌ی كرده‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه چه‌ند جارێك له‌مه‌وبه‌ر مۆڵه‌ت به‌و په‌نا به‌ره‌ی عێراقییه دراوه، بێڕێزی به قورئانی پیرۆز بكات و بیسوتێنێت، له‌پای رێگه‌دانیش به‌و په‌نابه‌ره عێراقییه‌ی كه له پێكهاته‌ی كلدان و ئاشوره، ناڕه‌زایی توند له عێراق سه‌ریهه‌ڵدا و هێرشكرایه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سوید.
هاوكات دالی ساڵح، كچه هونه‌رمه‌ندی عێراقی كه كه‌سایه‌تیی بواری رێكلام و سۆشیال میدیایه، له ستۆریی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئاگركه‌كه‌ی حه‌مدانیه تۆڵه نه‌بوو له مه‌سیحییه‌كان به‌هۆی كاره‌كانی مۆمیكاوه، من دالی نه‌بم".
بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیلک لێرە بکە
PM:06:05:30/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 3684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت