دایكی زاواكه‌ی حه‌مدانیه گیانی له‌ده‌ستدا
بوک و زاواکەی حەمدانیە
وێستگه نیوزـ
دایکی ئەو زاوایەی لە ئاهەنگی بوک گواستنەوەکەیدا ئاگر لە هۆڵەکە کەوتەوە، گیانی لەدەستداوە و تەرمی منداڵێکیش لە ژێر داروپەردووی هۆڵی ئاهەنگەکە دۆزراوەتەوە.
ئه‌مڕۆ هەینی، 29ی ئەیلولی 2023، عیسام بەهنام مەتی، قایمقامی قەزای حەمدانیە بە كه‌ناڵی رووداوی راگەیاند، "دایکی زاوا گیانی لەدەستداوە و ئەمڕۆ تەرمەکەی بە خاکسپێردراوە کە پێشووتر بەهۆی رووداوەکەوە بریندارببوو، وتیشی: "تەرمی منداڵێک لەژێر داروپەردووی هۆڵەکە دۆزراوەتەوە."
شەوی 26-09-2023 ئاگر لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕانی قەزای حەمدانییە کەوتەوە. سەرچاوەی ئاگرەکەش گڕدانی یاریی ئاگرین بوو لە نێو هۆڵەکەدا.
به‌پێی دوایین ئاماری رێکخراوی مانگی سووری عێراقی لە پارێزگای نەینەوا، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی رووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 116 کەس و نزیکەی 200 کەسیش بریندارن.
ئه‌مڕۆش هه‌ینی 29ی ئه‌یلول، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق گه‌یشته قه‌زاكه و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه بۆ گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشییه به كه‌سوكاری قوربانییه‌كان.
پێشتریش محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌ردانی قه‌زاكه‌ی كرد و رایگه‌یاند كه توندترین سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌درێت كه كه‌مته‌رخه‌من و بڕیاریدا قه‌ره‌بوی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بكاته‌وه، سودانی سێ رۆژ ماته‌مینیی گشتیی راگه‌یاند و له هه‌رێمی كوردستانش خاوه‌ن هۆڵه‌كه ده‌ستگیركرا و هاوشێوه‌ی عێراق سێ رۆژ كرا به ماته‌مینیی گشتی.
PM:02:11:29/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 4520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت