سودانی گهیشته نەینەوا
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
وێستگهنیوزـ
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بهسهردانێك گەیشتە موسڵ و شوێنی رووداوەکەی حەمدانییە بەسەر دەکاتەوە.
بڕیارە، محەمەد شیاع سودانی بەشداری لە پرسەی ئەو کەسانە بکات کە لە رووداوەکەی حەمدانیە گیانیان لەدەستدا و بریندارەکانیش بەسەر دەکاتەوە.
شەوی 26ـی ئەیلوولی 2023، بنمیچی هۆڵێکی بۆنەکانی قەزای حەمدانیەی سەر بە پارێزگای نەینەوا بەناوی هۆڵی "هەیسەم" گڕی گرت. بەوهۆیەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش برینداربوون.
AM:09:27:28/09/2023
ئهم بابهته 948
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت