سودانی سێ رۆژ ماته‌مینیی بۆ قوربانیانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی حه‌مدانیه راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
ئاماری گیانلەدەستدانی قوربانییانی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانیە گه‌یشتوه‌ته زیاتر لە 100 کەس، تەرمی 54 له قوربانییەکانیش ناناسرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سێ رۆژ ماتەمینیی گشتییە لە عێراق، ئەوەش دوای رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی بۆنەکان لە حەمدانییە.
بەگوێرەی راگەیه‌ندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ماتەمینیی گشتی له‌مڕۆ چوارشەممەوە دەستپێدەکات و رۆژی شەممە کۆتایی دێت، ئه‌وه‌ش "وەک پرسەیەکە بۆ ئەو قوربانییانەی بەهۆی رووداوی قوربانیانی هۆڵەکەی حەمدانییە لە ناوچەی دەشتی نەینەوا گیانیان لەدەستدا."
شەوی رابردوو لەنێو ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لە هۆڵی هەیسەم لە حەمدانییە، لەپڕ "پریشکی یاریی ئاگرین" هەموو شتێکی تێکدا و شایی بوو بە شین و به‌پێی دوایین ئامار زیاترله 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:05:12:27/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت