سودانی له یادی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ر: ئه‌جیندای ده‌ره‌كی ده‌ستی له كاروباری عێراق وه‌رداوه‌و روبه‌ڕوی هێرشی توند بوینه‌ته‌وه
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
		
		
به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام "محمد"، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شداریی له یاده‌كه‌دا كرد و پیرۆزبایی له جیهانی ئسلام كرد.
		
	
له بۆنه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ سازكرا، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌جیندای ده‌ره‌كی ده‌ستی له كاروباری عێراق وه‌رداوه‌و روبه‌ڕوی هێرشی توند بوینه‌ته‌وه، به‌ڵام رێگه‌ش ناده‌ن ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر دووبه‌ره‌كی جیاكاری و چاندنی رق راهاتوون، له كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن.
	
	
وتیشی: عێراقییه‌كان هه‌موویان توانییان به‌ر به دوژمنكاریی داعش بگرن، ئه‌مه‌ش بوو به یه‌كێك له مه‌زنترین داستانه‌كانی مێژوو.
	
	
"په‌یامی پێغه‌مبه‌ر ته‌نها په‌یامی ره‌وشت و كۆمه‌ڵایه‌تی و سنوری بیروباوه‌ڕ نه‌بوو، به‌ڵكو په‌یامی بنیادنانی مرۆڤ و دروستكردنی چیانی له‌ناو مرۆڤدا پته‌و كردوه، بنیادانانی مرۆڤیش به‌دی نایه‌ت ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌یه‌ك له‌بار نه‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵك به كه‌رامه‌ت و سه‌ربه‌زی بژین"، سودانی وای وت.
	
	
سودانی دووباره به‌بیری هێنایه‌وه كه عێراقییه‌كان به یه‌كڕیی خۆیان توانیان كاته سه‌خته‌كان تێپه‌ڕێنن، ئه‌گه‌ر به رێگای پێغه‌مبه‌ریشدا بڕۆین ده‌بێت له ئاستی به‌رپرسیارێتیدا بین و ماف و دادپه‌روه‌ری دابین بكه‌ین، بۆیه هه‌مووان بهرپیرسیارین له درێژه‌دان به برایه‌تیی ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
	
        
        PM:03:58:26/09/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1752
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت