سودانی لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەمریکا کۆبوەوە
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگهنیوزـ
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیران لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی وەبەرهێنان لە کەرتی تەندروستی و بەرهەم هێنانی چارەسەری پزیشکی لە عێراقدا کۆبووەوە.
ئهمڕۆ هەینی 22ی ئهیلولی 2023، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ستیڤ لۆتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکی و ئەندامانی ژوورەکە کۆبووەوە و لەبارەی وەبەرهێنان لە کەرتی تەندروستی عێراقدا گفتووگۆیانکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، سودانی پرۆژەی شەش نەخۆشخانەی پێشکەش کردووە و جەختی لەوەکردەوە کە قەبارەی بازاڕی دەرمان لە عێراقدا ساڵانە نزیکەی سێ ملیار دۆلارە و بەرهەمی نیشتمانی تەنها 10٪ـی پێکدەهێنێت و ئەو بڕەشی کە دۆمێنێتەوە هاوردە دەکرێت.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، عێراق جگە لە کەرتی نەوت وەبەرهێنانی لە کەرتە ئابورییەکانی دیکەشدا دەکات چونکە ناتوانێت بەردەوام پشت بە نەوت ببەستێت بۆ بەهێزکردنی بودجە و خەرجییەکان.
پێشتر، محمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیا ئیماراتی و چینی و عێراقییەکان کردووە بۆ دامەزراندنی وێستگەی وزەی خۆر، هەروەها گرێبەستیشیان لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال ئێنێرجی کردووە بۆ بەرهەمهێنانی هەزار مێگاوات کارەبا لە وزەی خۆر.
PM:12:43:22/09/2023
ئهم بابهته 1144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت