پێش کۆتایی ئەمساڵ سودانی سەردانی روسیا دەکات

‌محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

وێستگه‌نیوزـ

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەنیازە پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ سەردانی روسیا بکات.


ئاژانسی "نۆڤۆستی" لە زاری فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقەوە بڵاویکردەوە، سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ رووسیا لە چەند مانگی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت. گوتیشی: ئێستا لە پرۆسەی رێکخستنی سەردانەکەداین.

مانگی تەمموزی رابردوو، ئێلبروس کورتاشێڤ باڵیۆزی رووسیا لە بەغدا رایگەیاندبوو، سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتی سەردانیکردنی رووسیای قبوڵکردووە، بەڵام هێشتا وادەی سەردانەکەی دیاری نەکراوە.

سەرۆکی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی رووسیا ئاماژەی بەوەدا، سەردانێکی لەو شێوەیە دەبێتە دەرفەتێک بۆ تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی کە جێگەی نیگەرانی سەرکردایەتی هەردوو وڵاتن، لەوانە بابەتی سیاسی و ئابووریی نێوان هەردوولا.


AM:09:44:21/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت