سودانی بانگهێشتی سكرتێری گشتیی ناتۆی كرد سه‌ردانی عێراق بكات
وێستگه نیوزـ
له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كانی خولی 78ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه له شاری نیویۆرك له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی پەیمانی ناتۆ كۆبوه‌وه‌و بانگهێشتی كرد سه‌ردانی به‌غدا بكات.
نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (بەکاتی بەغدا) محەمەد شەیاع سودانی لە نیویۆرک لەگەڵ ینس ستۆلتنبێرگ، سكرتێری گشتی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) کۆبوەوە و بانگهێشتنامەیەکی ئاڕاستە کرد بۆ سەردانیکردنی عێراق، سودانی ستایشی ئەو پشتیوانییەشی کرد کە ناتۆ لە ماوەی جەنگی دژ بە داعشدا پێشکەشی عێراقی كردوه جا ئه‌و پشتیوانییه لە ڕێگەی بەشداریکردنی ڕاستەوخۆوە بێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، یان لە ڕێگەی پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری و ڕاهێنانی هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوه.
سودانی جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی لە بواری ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و بەدواداچون بۆ سەرچاوە دارایییەکانی تیرۆر کردوه‌ته‌وه کە تۆڕەکانیان لە هەموو وڵاتانی جیهاندا بڵاوبونەتەوە، جگە لەو ئاستەنگیانەی کە پەیوەستە بە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و قاچاغچێتییەوە.
" حکومەت لە پڕۆسەی پێداچونەوەدایە بۆ شێوازی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا لە چوارچێوەی ئامادەیی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، کە بوەهۆی پێکهێنانی لیژنەیەکی دولایەنە و ئەنجامدانی چەندین وتوێژ و سەردانی شاندێکی وەزارەتی بەرگری بۆ واشنتۆن بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەم بابەتە و گفتوگۆکردن لەسەر پەرەپێدان و ڕاهێنانی هێزە عێراقییەکان." سودانی وای به سكرتێری ناتۆ وتوه.
له به‌رامبه‌ریشدا، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ستۆڵتنبێرگ سوپاسی سەرۆکی سودانیی كردوه‌و پێزانینی بۆ هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق له بواری چاکسازی هه‌بووه، جەختیشی کردوه‌ته‌وه لە ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق و فراوانکردنی هاوکارییەکان لە پێشکەشکردنی ڕاوێژ و ڕاهێنان بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ پێکهاتەکانی وەزارەتی ناوخۆدا.
PM:10:46:20/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت