ژن و پیاوێک لە رێگەی خەوی موگناتیسیەوە دزییان لە خەڵک کردووە

‌دوو تۆمەتبارەکە

وێستگه‌نیوزـ

فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو کەسی بیانییان لە ناوچەی زەیونەی رۆژهەڵاتی بەغدا دەستگیرکردووە، کە تۆمەتبارن بەوەی خەڵک دەخەوێنن بە خەوی موگناتیسی.


فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "لە ئەنجامی گەڕانی هێزەکانی پۆلیس، دوو کەسی بیانییان دەستگیر کردووە، کە ژنێک و پیاوێک بوون، لە رێگەی خەوی موگناتیسییەوە دزییان لە خەڵک کردووە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە بووە کە یەکێک لە هاووڵاتیان، داوای هاوکاری لە هێزەکانی دەورییەی پۆلیس کردووە، ئاگاداری کردووەتەوە لە بوونی کەسانێک کە دەیانەوێت دزی لێبکەن لەسەر شەقامی ئەلروبەیعی لە زەیونە، پاشان دەستبەجێ ئەو ژن و پیاوە دەستگیرکراون و دانیان بەوەداناوە کە هەوڵی دزیکردنیان داوە لەرێگەی خەوی موگناتیسی.


AM:10:52:20/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 2760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت