لە سێ دۆسیەی گرنگدا سودانی هاوکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان رادەگەیەنێت
وێستگهنیوزـ
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران رایگەیاند، بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی و پەرەپێدانی سێ دۆسیەی گرنگی وەک گۆڕانی کەش و هەوا و پارەدانی ئەلیکترۆنی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەڕێوهبەری بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە.
نووسینگە راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ ئاچیم شتاینەر، بەڕێوهبەری بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوەوە سودانی جەختی لە خواستی عێراق کردەوە بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئاماژەی بەوەشکراوە، بە گشتی باس لە سێ دۆسیە کرا سەبارەت بە پەرەپێدانی لە لایەن حکومەتەوە کە سەرەکیترینیان دۆسیەی گۆڕانی کەش و هەوا بوو دواتر پرۆژە یاسای پارەدانی ئەلیکترۆنی و چاکسازی ئابووری لەگەڵ دۆسیەی رووبەرو بوونەوەی گەندەڵی و شەفافیەت لە دامەزراوە حکومییەکاندا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، شتاینەر ئامادەیی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و هەماهەنگی تەکنیکی لەو سێ دۆسییەیەدا دەربڕی.
باس لەوەشکراوە، ئاچیم شتاینەر، جەختی لە پشتیوانیکردنی عێراق کردەوە لە پلانەکانیدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و زاڵبوون بە سەر کاریگەرییەکانی وشکەساڵی، هەروەها جێبەجێکردنی پرۆژە چاکسازییەکان و بەرنامەی راهێنان بۆ پەرەپێدانی تواناکانی دامودەزگاکانی حکوومی و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچە رزگارکراوەکان
AM:10:04:20/09/2023
ئهم بابهته 1024
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت