عێراق یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی دروستكرد
وێستگه نیوز-
وه‌زیری به‌رگری عێراق دروستكردنی یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی عێراقی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێلی هامه‌ری ئه‌مریكییه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی حوزه‌یرانی 2023 سابت محه‌مه‌د وه‌زیری به‌رگری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی عێراقی به تایبه‌تمه‌ندی هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێلی هامه‌ری ئه‌مریكی به ده‌ستی ئاسنگه‌ری عێراقی دروستكرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئۆتۆمبێله‌كه ناوی "تاجی-23"یه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێلی هامه‌ری ئه‌مریكییه.
هاوكات وه‌زیری به‌رگری عێراق ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی چاكسازی له‌لایه‌ن بهرٍێوهبهرایهتی ئه‌ندازه‌ی میكانیكی كاره‌بایی راگه‌یاند كه تیایدا زیاتر له 1500 ئۆتۆمبێل و تانك و 2000 پارچه چه‌ك نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه.
PM:10:06:03/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 3776
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت