بەغدا.. باندێکی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ دەستگیر کرا
وێستگەنیوز_
لە شاری بەغدا باندێکی بازرگانیکردن بە منداڵان، ژنان و جەستەی مرۆڤ دەستگیرکرا کە لە 3 ژن و پیاوێک پێکهاتووە.
ئەمرۆ شەممە 3ـی 6ـی 2023، ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی باندەکانی تاوانی رێکخراو کە بازرگانی بە مرۆڤ و ئەندامانی مرۆڤ دەکەن و لەو چوارچێوەیەدا باندێکی مەترسیداریان هەڵوەشاندووەتەوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی زانیاریی هەواڵگرییان بەدەست گەیشتووە سەبارەت بە باندێکی چوار کەسی کە لە 3 ژن و پیاوێک پێکهاتبوون و دۆخی خراپی منداڵان و ژنانیان دەقۆستەوە بۆ سواڵکردن و فرۆشتنی ئەندامانی جەستەیان، هەڵمەتەکەیان ئەنجامدا.
دەشڵێت: دوای وەرگرتنی رەمەزاندیی دادوەر، تۆمەتبارەکان لەکاتی تاوانەکەدا دەستگیرکراون و پلانەکەیان پووچەڵکراوەتەوە و لە ئێستاشدا دواتر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە.
PM:12:17:03/06/2023
ئهم بابهته 1384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت