په‌رله‌مانتارێك بۆ (الصباح): ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه ده‌درێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق پێیوایه كه ئه‌م هه‌فته‌یه و به‌ر له ده‌ستپێكردنی پشووی هاوینه‌ی په‌رله‌مان، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه ده‌درێت.
ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه، گرنگترین پرسی ئه‌م ڕۆژانه‌ی عێراقه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یاساكه یه‌كێك له قۆناغه گرنگه‌كانی په‌سه‌ندكردنی تێپه‌ڕاندووه كه بریتییه له په‌سه‌ندكردن و تێپه‌ڕاندنی له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستكارییكردنی بڕگه‌كانی 13 و 14 كه تایبه‌تن به پشكی هه‌رێمی كوردستان؛ ناكۆكیی كه‌وتۆته نێوان لایه‌نه‌كانه‌وه و ڕاییكردنی كاره‌كانی پرۆژه‌یاساكه چه‌قیان به‌ستووه، به‌پێی ڕۆژنامه‌ی (الصباح)ـی نیمچه‌فه‌رمیی پرۆژه‌یاساكه له چاوه‌ڕوانیی ڕێككه‌وتنی سیاسییدایه، چه‌ند په‌رله‌مانتارێك بۆ ڕۆژنامه‌ی ناوبراو جه‌ختیان كردۆته‌وه كه ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
سه‌عد مانع ئهلتوبی، په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه "ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی دارایی داوامان كردووه واده‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بڕگانه‌ی ماون ده‌ستنیشان بكرێت، چونكه هیچ شتێك له‌ئارادا نییه ڕێگر بێت له‌به‌رده‌م ئه‌و كاره، هه‌موو ئه‌وه‌شی ماوه پێویستیی به چه‌ند كاتژمێرێكه له لیژنه‌كه‌دا یه‌كلایی بكرێته‌وه".
ئهلتوبی؛ ڕوونی كردۆته‌وه كه تاكه هۆكاری دواخستنه‌كه بڕگه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمه كه له لیژنه‌كه‌دا به‌پێی پێڕه‌وی په‌رله‌مان په‌سه‌ند كراون، به وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره "به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێده‌چێت ڕێككه‌وتنی سیاسیی له‌باره‌ی ئه‌و بڕگانه‌وه بكرێت و بڕگه‌كان گۆڕانكارییان تێدا بكرێت، چونكه ئه‌و بڕگانه‌ی ده‌نگیان له‌سه‌ر دراوه له ناوخۆی لیژنه‌كه‌دا بوون نه‌ك ده‌نگدانی گشتیی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه و ئه‌وه‌ش جۆره فێڵێكی یاساییه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختیشی كردۆته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی 2023/6/9 په‌رله‌مان ده‌كه‌وێته پشووه‌وه، په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه پێش ئه‌و واده‌یه كۆتایی دێت، ئهلتوبی وتووشیه‌تی: "پێده‌چێت یه‌كشه‌ممه یان دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه بدرێت".
په‌رله‌مانتاری ناوبراو ئاماژه‌شی كردووه به‌وه‌ی چه‌ند ڕه‌شنووسێك وه‌كو پێشنیار له‌ئاردان كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی و هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت گه‌ڵاڵه‌یان كردوون سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێم، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕه‌تی ده‌كاته‌وه نه‌وته‌كه‌ی له‌ڕێی كۆمپانیای سۆمۆموه بفرۆشیت و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به دانانی داهاتی ئه‌و نه‌وته له هه‌ژمارێكی بانكی ناوه‌ندی عێراقدا، چه‌ند پێشنیارێك كراون.
ئهلتوبی له‌و باره‌یه‌وه به (الصباح)ـی وتووه: "به‌پێی دوا زانیارییه‌كانی پێمان گه‌یشتوون؛ هه‌رێم ڕازیی بووه له‌ڕێی سۆمۆمۆوه نه‌وته‌كه‌ی بفرۆشێت، ده‌رباره‌ی هه‌ژماره بانكییهكهش هه‌رێم به‌و پێشنیاره ڕازیی بووه كه هه‌ژماره‌كه له بانكی ناوه‌ندی نه‌بێت به‌ڵام هه‌ژماره‌كه باوه‌ڕپێكراوی بانكی ناوه‌ندیی بێت".
AM:09:49:03/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1868
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت