ڕۆژنامه‌ی (العرب): سودانی دوو بژارده‌ی هه‌یه؛ ملكه‌چیی بۆ مالیكی یان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
وێستگه‌نیوز-
به ناونیشانی (سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌له‌پچه‌كراوه: نه بودجه و نه گۆڕانكاریی وه‌زاریی له ئاسۆدا دیارن) ڕۆژنامه‌ی (العرب) ڕاپۆرتێكی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاو كردۆته‌وه، به‌دواشیدا به ناونیشانێكی لاوه‌كیی نووسیویه‌تی: "سودانی له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌دا: یان ڕێبڕین به دڵی مالیكیی یان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه"، له‌و ڕاپۆرته‌دا ڕۆژنامه‌كه باسی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرسی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌كات.
له ده‌سپێكی ڕاپۆرته‌كه‌دا ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: "كاروباره‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌یخواست و پلانڕێژی بۆ كردبوون به‌ڕێوه ناچن، ئه‌ویش به‌هۆی هه‌موو ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی كه له‌سه‌ر ڕێی قوت كراونه‌ته‌وه، كه مهترسییدارترینیان په‌یوه‌سته به‌وه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌یه‌وێت سودانی ملكه‌چ بكات یان كاره‌كه‌ی لێ تێك بدات".
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی ناوبراو؛ محه‌مه‌د شیاع سودانی؛ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌سته‌وه‌ستانه له به‌دیهێنانی هه‌ر یه‌كێك له‌و دۆسێ گرنگانه‌ی كه ده‌یویست جێبه‌جێیان بكات، ئه‌ویش به هۆی ناكۆكییه‌كانی ناو هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كه پێكهێنه‌ری كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت ڕێ بگرن له هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ سودانی هه‌ژمار بكرێت.
یه‌كێك له گرنگترین دۆسێكان بۆ سودانی بریتی بوو له بودجه، كه به بڕوای ڕۆژنامه‌كه سودانی ده‌یویست پێش كۆتایی مانگی پێنج په‌سه‌ند بكرێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریی له تیمه وه‌زارییه‌كه‌یدا، ئه‌وه له‌پاڵ گۆڕانكاریی له ڕاوێژكار و پارێزگاره‌كاندا، دوای ئه‌و واده‌ی ههڵسانگاندنهی كه له مانگی دیسه‌مبه‌ردا ده‌ستنیشانی كردبووه.
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا ڕۆژنامه‌كه هێمای به‌وه كردووه كه هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سێتیی نایانه‌وێت سودانی له ئه‌ركه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بێت، له پێش هه‌موویانه‌وه نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی قانوون، كه به بڕوای ڕۆژنامه‌كه: "ئه‌وانه وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاینده‌یی له سودانی ده‌ڕوانن له ناوخۆی گۆڕه‌پانه شیعییهكهدا، به تایبه‌تیی پاش ئه‌وه‌ی سودانی ئیراده‌یه‌كی چاكسازانهی نیشاندا كه پێده‌چوو له شه‌قامی عێراقیی نزیكی بكاته‌وه".
به‌پشتبه‌ستن به بۆچوونی چاودێرانی ڕه‌وشی عێراق؛ ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی؛ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له بڕگه‌كانی تایبه‌ت به بودجه‌ی هه‌رێم كراون، به مه‌به‌ستی سیاسیی كراون و ئامانج لێی وه‌ستاندنی ئه‌و كه‌شه ئه‌رێنییه بوو كه له‌نێوان هه‌رێم و ناوه‌نددا هاتبووه ئاراوه، به بڕوای ئه‌و چاودێرانه، گرنگترین ئامانجی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش، شه‌رمه‌زاركردنی سودانی بوو بۆ ئه‌وه‌ی پلان و پرۆژه گهشهپێدهرهكانی كابینه‌كه‌ی ئیفلیج بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكارییه وه‌زارییه‌ی سودانی به‌نیاز بوو پێش كۆتایی مانگی پێنج بیكات، چاودێران به ڕۆژنامه‌كه‌یان وتووه ئه‌و دۆسێیه‌ش به‌هۆی دژایهتییكردنی هه‌ندێك لایه‌نی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی و به‌تایبه‌تیی نووری مالیكی په‌كی كه‌وت.
پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه هه‌ندێك هاوپه‌یمان و لایه‌نی سیاسیی پێیانوایه شه‌راكه‌ت له حكومه‌تدا به‌و مانایه دێت كه ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران هیچ بڕیارێك نه‌دات مه‌گه‌ر به ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه سیاسییانه نه‌بێت كه حكومه‌تیان پێكهێناوه و ئه‌وه‌ش ڕاست نییه، چونكه به وته‌ی سودانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتگه‌لێكی تایبه‌تیی هه‌یه كه ده‌بێت پارێزگاری‌یان لێ بكات و ئه‌وه‌ش به‌شێكه له چاكسازیی سیاسیی.
جگه له‌م لێدوانه، ڕۆژنامه‌كه چه‌ند لێدوانێكی توندی دیكه‌ی سودانی ئاماژه پێ داوه كه له چه‌ند مانگی پێشوودا گوزارشتی لێ كردبوون، به‌ڵام به وته‌ی چاودێران (كه ڕۆژنامه‌كه پشتی پێ به‌ستوون)، سودانی له‌و زمانه توونده پاشه‌كشه‌ی كردووه و له ڕێی چه‌ند سهردانێكهوه بۆ لای نوری مالیكی هه‌وڵی ڕازیكردنی ده‌دات، له‌و ڕووه‌شه‌وه "سودانی گه‌یشتۆته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی له‌و جوغزه ته‌سكه‌دا نه‌بێت كه مالیكی بۆی دیاریی كردووه توانای هیچ جووڵه‌یه‌كی نییه".
چاودێران ئاماژه‌شیان داوه به‌وه‌ی "سه‌رۆك وه‌زیران كه كۆششی ده‌كرد كاره‌كانی حكومه‌ت خێرا بكات و چاكسازییگهلێك بكات بچنه خانه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆیه‌وه، ئه‌مڕۆ خۆی به كه‌له‌پچه‌كراوی ده‌بینێته‌وه، بژارده‌كانی به‌رده‌میشی بریتیین له ملكه‌چی بۆ مالیكی یان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا هه‌ر دۆڕاوه".
AM:09:28:03/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 5644
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت