هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌باره‌ی بودجه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كات
        
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز-
	بڕیاره ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه، 2023/5/29، كۆبوونهوهیهكهی یه‌كلاكه‌ره‌وه بكرێت بۆ گفتوگۆ و ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی هه‌ردوو ماده‌ی 13 و 14ی یاسای بودجه‌ی گشتیی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی (المدی) كه له چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی داراییه‌وه وه‌ریگرتووه، ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، كه له زۆرینه‌ی حیزبه شیعی و سووننی و كوردییه‌كان پێكهاتووه كۆده‌بێته‌وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕگانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره له پرۆژه بودجه‌ی گشتیی‌دا.
سه‌ره‌تای كێشه‌كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی پێشوو ده‌ستی پێكرد كاتێك زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق گۆڕانكارییه‌كان له بڕگه و ماده‌كانی 13 و 14ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا كرد و ده‌نگیان پێدا.
ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی توندی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پارتی دیموكراتی كوردستانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پابه‌ندی نابن و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
        
        
AM:09:55:29/05/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2536
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت