بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی به كۆبونه‌وه كرد
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی به‌دانیشتنی ژماره 16ی په‌رله‌مان كرد بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای هه‌مواركراوی ساڵی 2018ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد كه دانشتنه‌كه به ئاماده‌بونی 189 په‌رله‌مانتار ده‌ستی پێكردوه.
بریاربوو ئه‌و دانیشتنه دوێنێ شه‌ممه سازبكرێت، به‌ڵام دواتر بۆ كاتژمێر 10:30 دواخرا و دواتر هه‌ر دانیشتنه‌كه نه‌كرا، له كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانیش فه‌رمانگه‌ی رۆژنامه‌وانیی په‌رله‌مان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند كه دانیشتنه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كرێت.
PM:11:12:26/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1868
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت