سیستانی و خامنەیی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانیان دیاریكرد
وێستگه نیوز-
نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق و رێبه‌ری باڵای ئێران رایانگه‌یاند كه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ی ئازاری 2023، نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، له‌باره‌ی دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سیستانی هاتووه كه "ئه‌مڕۆ 29ـی شه‌عبان له‌كاتی خۆرئاوابووندا، له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش مانگ بینراوه".
نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی ده‌ڵێت: "بۆیه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 23ی ئازار یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه".
ئێواره‌ی دوێنێش لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، چوارشه‌ممه ته‌واوكه‌ری مانگی شهعـبانه و سبه‌ی پێنجشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، هه‌ر دوێنێ هه‌ر یه‌كه له وه‌قفی سوننه‌ی عێراق، وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی قه‌ته‌ر و سعودیه پێنجشه‌ممه‌یان وه‌كو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریكرد.
ئه‌مڕۆش عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئێران رایگه‌یاند كه سبەینێ پێنجشەممە،بە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزه.
PM:08:08:22/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 19984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت