کەشناسی عێراق: ئەمساڵ وشکەساڵی نابێت
         
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز_
		
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە وەرزی بەھاردا شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت و ھاوینی داھاتووش وشک نابێت و پلەکانی گەرما ھاوشێوەی ھاوینی رابردوو دەبێت.
		
ئەمرۆ شەممە عامر جابری، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی کەشناسی و چاودێری بوومەلەرزەی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا ھیچ نیشانەیەک نییە سەبارەت بەوەی ھاوینی داھاتوو وشکەساڵی بێت و پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، پلەکانی گەرمای ھاوینی داھاتوو ھاوشێوەی ھاوینی رابردوو دەبێت.
		
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی 2021دا نیشانەکانی وشکەساڵی بەھۆی کەمبارانی بەروونی دەرکەوتن کە بووە ھۆی وشکبوونی زەوی و قەتیسبوونی گەرما و نەمانی ئاوی رووبارەکان، بەڵام لە سێیەکی کۆتایی ساڵی 2022 و سەرەتای 2023 شەپۆلی بارانبارین پێش وادەی خۆی دەستیپێکرد بەتایبەت لە ھەرێمی کوردستان و بەشەکانی رۆژئاوا. لە چەند رۆژی رابردووشدا بڕێکی باش بارین لە ناوچەکانی باکور باریوەو شەپۆلی بارانبارینیش بەردەوام دەبێت.
		
راشیگەیاند، سلێمانی، مەندەلی، خانەقین و عەلی غەرەبی لە کوت و ناوچەی بەدرە لە واست دەکەونە سەر ھێڵی بومەلەرزەو بە گوڕی کەم بوومەلەرزە روودەدات بەڵام کاریگەری نابێت لەسەر سەرچاوە مرۆیی و ماددییەکان.
        
        PM:04:39:18/03/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2284
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت