رونكردنهوهیهك له بانكی ناوهندیی عێراقهوه دهربارهی بڵاوبونهوهی 25 ههزاریی ساخته
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
لەسەر دەنگۆی بڵاوبوونەوەی 25 هەزار دینارتی ساختە لە بازاڕەکاندا بانكی ناوهندیی عێراق رونكردنهوهی دا و هاوڵاتیانی له جیاوازیی نێوان ههردوو دراوه راستهقینهو ساختهكه ئاگادار كردهوه.
	
ئیحسان شمەری، راوێژکاری بانکی ناوەندی لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند:" دراوەکانی 10 هەزاری و 25 هەزاری و 50 هەزاری پارچەیەکی روونی پێوەیە کە بە ئاسانی کۆپی ناکرێت و ئەو دەنگۆیانەشی باس لە بوونی دراوی کۆپی و ساختە دەکەن ئەگەر راست بن کۆپییەکان زۆر لاوازن و ئاسان دەناسرێنەوە".
	
وتیشی: "دراوی 25 هەزاری کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە پاڵپشتی دەکرێت پارچەیەکی روونی پێوەیە کە ئەگەر لەسەر رووتەختێکی سپی دابنرێت وێنەیەکی رەنگاورەنگ تیایدا دەردەکەوێت و ئەگەریش لەسەر رووتەختێکی رەش دابنرێت چەند نووسینێک دەردەکەوێت".
	
" لە کۆپیکردنی دراوە ساختەکاندا نەتوانراوە ئەو پارچە روونە بە باشی کۆپی بکەن و رەنگەکەی پەمەییە و روون نییە و ئەو 25 هەزاریانەی ئێستا لە بازاڕدا هەن تەنها 25 هەزاری پاڵپشتیکراون لە لایەن بانکی ناوەندییەوە". شمهری وای وت.
	
        
        PM:05:19:31/01/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									3972
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت