سودانی: هه‌نگاوه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق ده‌ستپێده‌كات
وێستگه نیوزـ
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، وه‌ك پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنی به‌شێك له ناوه‌ڕۆكی كارنامه‌ی وه‌زاری كابینه‌كه‌ی، هه‌نگاوه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق ده‌ستپێده‌كات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاشكرایكرد، ئه‌م هه‌نگاوه هه‌وڵێكیشه بۆ دوورکەوتنەوە لە حاڵەتی پەکخستنی سیاسی کە لە چەند قۆناغی جیا بەتایبەتی له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی په‌رله‌مانی عێراق روویدا.
" پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی و دادوه‌ریی تاوتوێ ده‌كرێت له‌پێناو داڕشتنی نهخشهڕێگهیهك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور به گوێره‌ی پێویست." نوسینگه‌كه‌ی سودانی وای وتوه.
هاوكات سودانی حەسەن نیعمەت یاسریی وەک راوێژکاری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری دەستووری راسپاردووه بۆ له ئه‌ستۆگرتنی رێكخستنی كاروباره‌كانی ئه‌و پرسه.
PM:10:44:29/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1684
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت