له هێرشێكی فڕۆكه‌كانی عێراقدا 5 چه‌كداری داعش كوژران
وێستگەنیوز-
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، له هێرشێكی کە بە فڕۆكه‌ی ئێف-16ئەنجامدراوە، له سنووری قه‌زای خورماتوو، 5 چه‌كداری داعش كوژران.
له راگەیەندراوێکدا شانه‌ی ئەمنی عێراق ئاشكرایكرد، دوای هێرشه‌كه هێزی تایبه‌ته‌كان ئه‌و شوێنه‌یان پشكنی كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه بهئامانجكرابوو و له‌كاتی پشكنیندا ته‌رمی 5 چه‌كداری داعش كه له هێرشه‌كه‌دا كوژرابوون، دۆزرانه‌وه و دووانیان ناسراونه‌ته‌وه و سێی دیكه‌ش به‌هۆی پارچهپارچهبوونیان نه‌ناسراونه‌ته‌وه.
هاوکات ژماره‌یه‌ك چه‌ك و جبه‌خانه و مادده لۆجستیی دوای هێرشەکە دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئاماژه بەوەش کراوە، تا ئێستا پرۆسه‌ی پشكنین به‌رده‌وامه.
PM:08:44:22/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 2236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت