حه‌لبوسی: کەس ناتوانێت باز به‌سه‌ر ڕەوتی سەدردا بدات
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
سەرۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی پەرلەمانی عێراق هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی ئاشكراكرد و وتی: بۆ نەهێشتنی گرژیی نێوان حزبه‌كه‌ی و هەندێك هێزی سیاسی دیكە بووە، وتیشی كه‌س له‌عێراقدا توانای فه‌رامۆشكردنی ره‌وتی سه‌دری نییه.  
	
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی په‌رله‌مانی عێراق وتی، "پێکهاتەی پەرلەمانی ئێستا تەواو جیاوازە لە پەرلەمانی پێشوو، بۆیە هەنگاوە سیاسییەکانیش جیاوازن و هەروەها هێزەکانی ناو پەرلەمانیش جیاوازە."  
	
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه"هۆكارێكی زۆر له پشت دهستلهكاركێشانهوهكهمەوه هه‌یه، یەکێکیان بۆ ئەوە بوو کە پەرلەمانتاران بەشدار بن لەوەی کێ دەبێتە سەرۆکیان، بابەتی دووەمیش پەیوەندی بە سروشتی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كانه‌وه هەیە، به‌تایبه‌تی نێوان حزبەکەی خۆم و پەیوەندییە ئاڵۆزەکەی لەگەڵ حزبە سیاسییەکانی تر کە کاریگەری بۆسەر جەمار و سروشتی کۆمەڵایەتی هەبوو."  
	
"دەستلەکارکێشانەوەکەم پەیامێک نەبوو بۆ سەدر کە هاوپەیمانی سێ قۆڵی لە پەرلەمان کۆتایی هات،" جەختی لەوە کردەوە کە "کەس ناتوانێت ڕەوتی سەدری لە عێراق تێپەڕێنێت”. له به‌شێكی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا حه‌لبوسی وای وت.
        
        PM:11:29:29/09/2022 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2208
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت