داعشێكی سووری له نه‌ینه‌وا ده‌ستگیر كرا
         
                داعشە دەستگیرکراوەکە
        
        
        
          وێستگهنیوزـ
	
	ئەمڕۆ هەینی 5ی ئابی 2022، هێزێکی لیوای 30 ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، لە دەشتەکانی نەینەوا چه‌كدارێکی داعشی سورییان دەستگیر کرد.
بەڕێوەبەرایەتی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هێزێک لە مەفرەزە هەواڵگرییەکانی لیوای 30، توانیویانە چه‌كدارێكی داعش کە هاووڵاتییەکی سورییە و پاسپۆرتی نییە، لە دەشتی نەینەوا ده‌ستگیر بكه‌ن". 
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزەکە، دوای لێکۆڵینەوە پێویستەکان، تیرۆریستەکەی رادەستی دەسەڵاتداران کردووە".
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌شی وتووه: "ئەو کەسەی دەستگیرکراوە دووەم تیرۆریستە کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا لەلایەن لیواکەوە دەستگیر دەکرێت".
        
        
PM:07:00:05/08/2022 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									3900
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت