بەنگین ڕێکانی: یەکێک لە ئەگەرە بەهێزەکان دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنە ئەگەر لایەنەکان رێکنەکەون
وێستگەنیوز_
بەنگین ڕێکانی، یەکێک لە بەرپرسەکانی پارتی لە بەغدا، وەزیری پێشووی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، مەسعود بارزانی بە نیازە پڕۆژەیەک پێشکەش بکات بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە دۆخی چەقبەستووی سیاسی عێراق، بۆ ئەمەش لە ئێستادا لەسەر خەتە لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان تا ڕای هه‌موو لایه‌نەکان وه‌ربگیرێت و ئه‌و پێشنیاره پێشکه‌ش بکرێت، تا بگەنە ئەنجامێک بەڵام تا ئێستا نەگەیشتونەتە ئەنجام.
بەنگین ڕێکانی، وەزیری پێشووی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە پشکی پارتی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە نیازە پڕۆژەیەک پێشکەش بکات بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە دۆخی چەقبەستووی سیاسی عێراق".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "بێگومان کاک مه‌سعود پێشتریش هه‌وڵیدابوو پێشنیار پێشکه‌ش کرابوو، پرۆژه‌یەک هه‌بوو سه‌ری نه‌گرت ئه‌وه‌ی که کاک نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی نه‌جه‌فی کرد لەگەڵ محەمەد حه‌لبوسی و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌در کرا، به‌ڵام ئه‌ویش سه‌ری نه‌گرت وەکو ده‌زانرێت ههستیاریەک هه‌یه له‌نێوان لایه‌نی شیعەکان، زۆر زه‌حمه‌ته پێک بێن بگه‌نه ئه‌نجامێک."
جەختیش دەکاتەوە لەوەی کە ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی مەسعود بارزانی سه‌ری نه‌گرت، هیچ پرۆژه‌یەکی تر له‌عێراق سه‌رناگرێت و ده‌بێت شتێکی تر بکرێت. دەشڵێت، "جه‌نابی کاک مه‌سعود زۆر پرۆژه پێشکه‌ش ناکات که سه‌رنه‌گرێت واته ئێستا زۆر په‌یوه‌ندی دەکات و گفتوگۆ دەکات".
بە بڕوای بەنگین ڕێکانی یەکێک لە ئەگەرە بەهێزەکان دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنە، بەو مەرجەی لایەنە سیاسییەکان هەموویان ڕازی بن، لەو ڕووەوە وتی. "یەکێک له بژارده‌ی هه‌ره گرنگ ئه‌وه‌یه که ده‌بێت هه‌ڵبژاردن جارێکی تر بکرێته‌وه، به‌ڵام ئایا لایه‌نی سیاسی هه‌موویان پابه‌ند ده‌بن به‌و بژارده‌یه، ئایا باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌یه که دیسان له‌وانه‌یه ده‌نگ بهێنن یا نا؟ هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ی به‌شداریکردن که‌م بووه 42% ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نراوه به‌رای من له‌وه‌ش که‌متر بووه، چونکه زۆر له‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه کارتی خۆیان تازه نەکردبوویهوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر 42% حساب بکرێت ئایا هه‌مان ڕێژه به‌شدار ده‌بێته‌وه؟ ئه‌و مه‌ترسیانه زۆر هه‌یه دۆخی عێراق زۆر زۆر له دوودڵیدایه واته ئایندهیەکی زۆر ناڕوونه."
سەبارەت بە دۆخی یەکێتی و پارتی، ئەو بەرپرسەی پارتی دەڵێت، "ئه‌وه‌ی بزانم پارتی زۆر هه‌وڵیداوه له‌گه‌ڵ یەکێتی ڕێکبکه‌وێت پێش ئه‌وه، به‌ڵام ڕێکنەکهوتن یەکێتی زۆر ته‌ئکیدی دەکرد که سه‌رۆک کۆمار لە لای ئه‌وان بمێنێته‌وه وبهربژێریان هه‌ر دکتۆر به‌رهه‌م بوو، ئه‌و دووشته پارتی به‌رهه‌ڵستی له‌سه‌ر هه‌بووه، ئێستا ده‌بێت ڕێزگرتنێک هه‌بێت له ئه‌نجامەکانی هه‌ڵبژاردن که ئێستا پارتی حیزبی یەکهمه و زۆری کورسی به‌ده‌ستهێناوه و ده‌بێت یەکێتی ڕێزی لێ‌بگرن، ڕای پارتی ئه‌مه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌نگ بهێنن یان ده‌نگ نه‌هێنن هه‌ر بڵێن ئه‌و پۆسته بۆ ئێمه‌یه له‌سه‌ر هه‌مان مه‌نهه‌ج ئه‌وه هۆکاری سەرەکی و گرنگ بوو کە پارتی و یەکێتی ڕێکنەکهوتن."
لە کۆتاییشدا دەڵێت، "باوەر ناکەم پارتی واز لەو پۆستە بهێنێ ئەگەر یەکێتی هەر سوور بوو لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نی شیعی ڕێکبکه‌ون له‌وانه‌یه هه‌لێک هه‌بێت که پارتی و یەکێتیش ڕێکبکه‌ون، له‌وانه‌یه قه‌ناعه‌ت به یەکێتی بکه‌ن هه‌ندێک له پۆستەکانی تریان بده‌نێ له به‌غداد و واز له‌پۆستی سه‌رۆک کۆمار بهێنن و کورد به یەک ده‌نگ بچنه ناو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار".
AM:08:52:09/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 5692
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت