ژماره‌ی ئه‌و ژنه كاندیدانه چونه په‌رله‌مانی عێراق، ئاشكرا كرا
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
فه‌رمانگه‌ی په‌ره‌پێدانی تواناكانی ژنان سه‌ربه ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد كه 97 ژنه كاندید توانیویانه بگه‌نه په‌رله‌مانی نوێی عێراق و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 14 كورسیی ژنان زیاتر بووه.
	
د.یوسرا كه‌ریم موحسین، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌ره‌پێدانی تواناكانی ژنان سه‌ربه ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه كه سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ژماره ژنه بۆ په‌رله‌مانی نوێ، هه‌وڵی ژنان خۆیانه كه به بوێریی خۆیان و سوربون له‌سه‌ر به‌شداریكردن توانیویانه بگه‌نه په‌رله‌مان.
	
ده‌شڵێت له‌و 97 په‌رله‌مانتاره، 57یان به ده‌نگی خۆیان و به‌بێ پێویستییان به كۆتا  بوونه‌ته په‌رله‌مانتار و دووان له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ش سه‌ربه كه‌مینه‌كانن، ئەوەش لەکاتیکدایە کە کۆتای ژن 83 کورسیی بۆ دیاریکراوە و لەم هەڵبژاردنە بۆ 97 کورسی زیادی کردووە.
 
        
        PM:07:12:12/10/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2808
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت