وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عيراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند
        
                فۆتۆ: گێتی
        
        
        
          وێستگه نیوز ـ
	وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند. 
	
	
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 46 هه‌زار و 68 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی چوار هه‌زار و 320 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.، زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له 995 حاڵه‌ت.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 20 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار هه‌زار و 130 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عیراق تووشی په‌تاكه بوون، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و 246 هه‌زار و 860 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 16 هه‌زار و 668 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات ملیۆنێك و 164 هه‌زار و 103 كه‌سیش به رێژه‌ی 93.4% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 66 هه‌زار و 89 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 431 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، تا ئێستا 691 هه‌زار و 726 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
        
        
PM:05:37:11/06/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									3564
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت