ساخته‌كارێك به پله‌ی عه‌مید له كه‌ركووك ده‌ستگیركرا
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوز-
ده‌زگاى هه‌واڵگرى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌سێكیان لە کەرکووك دەستگیرکردووه کە خۆی وەک عەمیدێکی هێزی هەواڵگریی "هەڵۆی کەرکووك" ناساندووە و لەگەڵ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پارێزگای كه‌ركووكیش كۆبووه‌ته‌وه، ئاماژه بهوهشدهكهن ئه‌و كه‌سه توانیویه‌تی بڕێك پاره له هاووڵاتیان وه‌ربگرێت، به‌ناوی ئه‌وه‌ی له وه‌زارتی ناوخۆ دایانده‌مه‌زرێنێت.
	
ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌سێكیان لە کەرکووك دەستگیرکرد، کە خۆی وەک عەمیدێکی هێزی هەواڵگریی "هەڵۆی کەرکووك" ناساندووە و لەگەڵ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پارێزگای كه‌ركووكیش كۆبووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه توانیویه‌تی بڕێك پاره له هاووڵاتیان وه‌ربگرێت، به‌ناوی ئه‌وه‌ی له وه‌زارتی ناوخۆ دایانده‌مه‌زرێنێت.
	
له به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق هاتووه، كه‌سێكی ساخته‌كاریان ده‌ستگیركردووه، كه پله‌ی عه‌میدی به‌ستووه و پاره‌ی له‌خه‌ڵك وه‌رگرتووه، گوایه له وه‌زاره‌تی ناوخۆدا دایانده‌مه‌زرێنێت، بۆیه هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك، به‌پێی مادده‌ی 261ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیر كردووه.
	
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ساخته‌كاره دانی به‌وه ناوه، له رێگه‌ی خۆناساندنی وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی پله باڵا، پاره‌ی له چه‌ند كه‌سێك وه‌رگرتووه، به‌ڵێنی به چه‌ند كه‌سێكیش داوه له وه‌زاره‌تی ناوخۆدا پله‌كانیان به‌رز بكاته‌وه.
        
        PM:06:18:02/05/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									3696
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت