عه‌لی حه‌مه ساڵح: ته‌نها یه‌ك بڕیاری ماوه به فه‌رمی هه‌رێم له‌ت بكرێت
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:
*به‌فه‌رمی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا سنوورێك دانراوه.
*هه‌موو شتێكیان به‌شكردووه و دادگاكان ئاخیر شت بوو به‌ش كرا و ئێستا له سلێمانی دۆسێ گرنگه‌كان نانێردرێت بۆ دادگای ته‌میز له هه‌ولێر.
*زه‌وی، مه‌رزه‌كان، هێزی ئه‌منی و سه‌ربازی، هه‌موو شته‌كان دابه‌ش كراوه، ته‌نها یه‌ك بڕیاری ماوه به فه‌رمی ئه‌م هه‌رێمه له‌ت بكرێت.
*دوای 35 ساڵ حوكمڕانی ئه‌مه ده‌ستكه‌وتی پارتی و یه‌كێتییه بۆ ئه‌م میلله‌ته‌ی ئێمه.
*به‌بردنی ملیاره‌ها دۆلاری ئه‌م وڵاته تێریان نه‌خوارد، به بردنی زیاتر له 30 ملیار دۆلاری زه‌وی به‌ناوی وه‌به‌رهێنانه‌وه تێریان نه‌خوارد.
*سێ ساڵ زیاتره به ناقانوونی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كانیان له‌به‌رده‌سته.
*توركیا و وڵاتانی تر حه‌زیان لێیه هه‌رێم ببێت به دوو ئیداره‌یی، ئێستا بێ ئیدارییه و هیچه.
*وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و یه‌كێتی و پارتی به شه‌ڕێكی ناوخۆیی داهاتی ناوخۆ داده‌پۆشن و به‌عێراقیان وتووه كه داهاتی ناوخۆ مانگانه 110 ملیار دیناره و ئه‌گه‌ر ته‌واوكاری مووچه بده‌ین ده‌بێت داهاتی 18 رۆژی مانگی 7 بخه‌ینه سه‌ر مووچه‌ی مانگی 6.
*له‌مێژووی حوكمڕانی هه‌رێمدا داهاتی هیچ مانگێكی كاره‌با به قه‌د مانگی پێشوو نه‌بووه كه زیاتر له 100 ملیار دیناره.
*داهاتی هاتووچۆ كه لای منه له 9 مانگی رابردوودا 606 ملیار دینار بووه.
*داهاتی باجی حه‌وت ساڵی رابردووم وه‌رگرتووه ئه‌وه‌ی هاتووه‌ته خه‌زێنه‌ی گشتی نه‌ك ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی خۆیان كه باجیان نه‌داوه مانگانه نزیكه‌ی 70 ملیار دینار بووه.
*ئێستا كۆمپانیاكانی لاناز و كار رۆژانه 90 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌پاڵێون و بازیانیش بۆ عێراق ده‌یپاڵێوێت و داهاته‌كه‌ی بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت سفره.
*رۆژی 400 تانكه‌ر گازوایل و سووته‌مه‌نی ده‌چێت بۆ توركیا.
*داهاتی قاچاغ و ته‌نسیق 100 ملیۆن دۆلاره و هیچی بۆ خه‌ڵك نییه.
*داهاتی جگه‌ره و مه‌شروبیان كردووه به سفر.
*سه‌رانه‌ی بازگه‌كان كه ناویان ناوه ته‌نسیق نزیكه‌ی 90 ملیۆن دۆلار و نایه‌ته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی.
PM:08:55:13/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت