شاسوار عەبدولواحید: ئێستاش دەیڵێمەوە ئەگەر حوکمڕانی هەرێمی کوردستان فریای خۆی نەکەوێت ئەم هەرێمە نامێنێت


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ شەممە 27ی حوزەیرانی 2026، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەمیانەی سەردانەکەی بۆلای سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "لەگەڵ مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین هاوڕابووین کە لە هەر دەرفەتێکدا بێت پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و حکومەت پێکبهێنرێت".


ئاماژەی بەوەکرد، "ئێستاش دەیڵێمەوە ئەگەر حوکمڕانی هەرێمی کوردستان فریای خۆی نەکەوێت ئەم هەرێمە نامێنێت".

شاسوار عەبدولواحید وتی، "رای ئێمە لەگەڵ یەکێتی ئەوەیە کە باڵانس لە کوردستاندا دروستببێت و نابێت هەموو پۆستەکان هەر لای یەک کەس بن".

وتیشی، "هاوپەیمانییەکەمان 42 کورسی هەیە و تابێت ژمارەی کورسییەکانیشمان زیاتر دەبێت"، دووپاتیشکردەوە، "لە رابردوودا هەرچیم وتبێت لێی پەشیمان نیم".


PM:06:01:27/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت