د.کاروان حەمەساڵح: دەبێت پارتی و یەکێتی تەنەزول بۆ یەکدی بکەن بۆ چارەسەری کێشەکان


وێستگەنیوز-

د.کاروان حەمەساڵح، شرۆڤەکاری سیاسی لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ وێستگەنیوز کە لەلایەن عومەر ئەحمەدەوە پێشکەش کرا باسی لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەت و رێککەوتنی پارتی و یەکێتی و چەندین پرسی دیکەی کرد.


لە دیدارەکەدا د.کاروان حەمەساڵح رایگەیاند، "ئەم دۆخەی ئێستا هەرێمی کوردستانی تێدایە دەرهاویشتەی ئەو قەیرانانەیە کە لە ماوەی 35 ساڵی رابردوودا دروستکراوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "پێش جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بە یەکێتی و پارتی وتراوە رێکبکەون، بەڵام بەداخەوە 35 ساڵە یەکێتی و پارتی وادەزانن کارتی بەهێز نەوت و پارە و ملیشیایە".

بەشێک لە وتەکانی د.کاروان حەمەساڵح:

- لە هەرێم کارەبایەکی 24 کاتژمێری هەیە خەڵک دەستی لەسەر دڵییەتی کە مانگانە چەند پارە بۆ بێتەوە.

- لە هەرێمی کوردستان هاوڵاتییانی بەش مەینەت خوێنی زیاتری بەخشیوە نەک یەکێتی و پارتی.

- خانەنشین هەیە پلە بەرزکردنەوەی بۆ نەکراوە وەفاتی کردووە.

- حکومەتی عێراق حەزدەکات هەرێمی کوردستان هیچ کارتێکی بەهێزی نەبێت و بەشکسخواردووی هەرێم بچێتەوە بەردەمی.

- کات لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان نییە.

- دەبێت یەکێتی و پارتی کارێک بکەن هەرێمی کوردستان لەم دۆخە نەجات بدەن.

- شەڕی راگەیاندنی نێوان پارتی و یەکێتی زیاتر دۆخەکەی تووندترکردووەتەوە، بۆیە هەنگاوی یەکەم بۆ باشترکردنی ئەم دۆخە راگرتنی ئەو شەڕە میدیاییە.

- ئێستا بە نافەرمی دوو ئیدارەی هەیە لە هەرێمی کوردستان.

- بۆ چارەسەر ئەم دۆخە دەبێت پارتی تەقەبولی ئەم گۆڕانکارییەی ئێستا بکات، هەروەها دەبێت یەکێتیش ئەوەی دەیەوێت بە 39 یان 40 کورسی بەدەستی بهێنێت مساوەمەیەک بکات.

- بۆیە دەبێت پارتی و یەکێتی تەنەزول بۆ یەکدی بکەن بۆ چارەسەری کێشەکان.


PM:11:15:25/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت