عەلی حەمەساڵح: ئەم حکومەتە حکومەتی کاربەڕێکەری ناچارییە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی حوزەیرانی 2026، عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی ئامادەی بوو باسی لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، "حکومەت نرخی کارەبای لەسەر خەڵک زیادکردووە و کەچی هەر دەڵێت پارە نییە".


هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا عەلی حەمە ساڵح وتی:

عێراق دەڵێت بەرپرسانی هەرێم پێمان دەڵێن ئێمە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ دابینکردنی پێدوایستی ناوخۆ بەکاردەهێنین، بەڵام ئێمە پێمان وتون راست نییە.


لەبارەی بەرزی نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی کوردستان لە هەفتەی داهاتووەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق دەچینە سەرخەت.

رێککاری یاسایی دەگرینە بەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان.

سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم و جێگرەکانیان و وەزیرەکان هیچ شەرعێتییان نییە.

ئەم حکومەتە حکومەتی کاربەڕێکەری ناچارییە.


PM:06:22:22/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت