وەزیری تەندروستیی هەرێم: ساڵانە زیاتر لە 280 هەزار بوتڵ خوێن بۆ نەخۆشان دابین دەکرێت
وێستگەنیوز- هەڵبەست ئیبراهیم
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "خوێن هیچ جێگرەوەیەکی نییە و تەنیا مرۆڤ سەرچاوەکەیەتی، بۆیە بەخشینی خوێن ئەرکێکی مرۆیی، نیشتمانی و شەرعییە بۆ رزگارکردنی ژیانی نەخۆش".
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوە کرد، "ساڵانە زیاتر لە 280,000 یەکەی خوێن بەسەر نەخۆشاندا دابەش دەکرێت، کە دەکاتە رۆژانە نزیکەی 780 بوتڵ خوێن. روونیشیکردەوە کە 66%ـی ئەو خوێنە لە کەرتی گشتی و 34%ی لە کەرتی تایبەت بەکاردەهێنرێت، بانکی خوێنیش بە شەو و رۆژ و لە رۆژانی پشووشدا بەردەوامە لە دابینکردنی خوێن بۆ نەخۆشەکان".
AM:11:31:14/06/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت