بافڵ تاڵەبانی: كه‌س له حكومه‌تی ئێستای هه‌رێمی كوردستان رازی نییه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دیداری دێڵفی رایگه‌یاند كه:
* ئه‌مریكییه‌كان بۆچوونی جیاوازیان سه‌باره‌ت به ئێران هه‌یه.
*ده‌رفه‌ت هه‌یه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه فه‌راهه‌م بكه‌ین.
*وه‌ك هه‌رێم ده‌توانین ببینه پردێك له‌نێوان وڵاته جیاوازه‌كاندا.
*عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن وه‌كو پاكستان رۆڵی نێوه‌ندگیر بگێڕن.
* له عێراق سه‌رۆك وه‌زیرانێكی باش و سه‌رۆكێكی باشمان هه‌یه.
*ُپهیوهندییه تهلهفۆرنییهكهم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ و عه‌باس عه‌راقچی زۆر باش بوو.
*په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ تاران و واشنتۆن هه‌یه.
*ده‌بێت پشوودرێژی هه‌بێت بۆ هێناندی ئاشتی.
*ئێران له رووی سه‌ربازییه‌وه لاواز بووه، به‌ڵام له چه‌ند روویه‌كی تره‌وه به‌هێز بووه.
*هیوادارم سلێمانی به‌ره‌وپێشوونی زیاتر له خۆیه‌وه ببینێت.
*ڕێککەوتن لە بەرژەوەندی سلێمانی و هەموو ناوچەکە دەبێت.
*په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ توركیا باشه و پێمانوایه پڕۆسی ئاشتی له توركیا سه‌ركه‌وتوو بووه.
*هه‌وڵی ته‌واومان داوه پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا سه‌ركه‌وتوو بێت.
*یه‌كێتی كار بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی ده‌كات تا براكانمان پارێزراو بن.
*پێویستمان به ئاراسته‌یه‌كی نوێ هه‌یه له هه‌ولێره‌وه بۆ به‌غدا.
*كه‌س له حكومه‌تی ئێستای هه‌رێمی كوردستان رازی نییه.
* له هه‌رێمی كوردستان حكومه‌ت دروست نابێت ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشوو بێت.
*ئه‌وه‌ی بوه‌ته هۆی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه، هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی پارتی توانای ئه‌وه‌یان نییه له واقعی نوێ تێبگه‌ن.
*ده‌مانه‌وێت حكومه‌تی نوێ له هاوبه‌شی تێبگات، له به‌غدا تێبگات، له دۆخی ئه‌منی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێبگات.
*هاوپهیمانێتییهكم هه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ، چه‌ندێك باشتر ئه‌بێت ئه‌گه‌ر پارتیشم له‌گه‌ڵ بێت.
* بۆچی بتوانم له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌لاحه‌دین دابنیشم به‌ڵام نه‌توانم له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود؟!
*پیشنیاز كراوه ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌كراوه.
PM:02:12:06/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 580
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت