هه‌رێم كه‌مال ئاغا: دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ پشووی‌ په‌رله‌مان، كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ته‌واو ده‌كرێت


وێستگه‌نیوز- 
هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:


*كۆڕبه‌ندی‌ ئه‌مڕۆی‌ دێڵفی‌ كارێكی‌ گرنگه‌ و هاتنی‌ كه‌سایه‌تییه‌ سیاسی‌ و ئابوورییه‌كان له‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ و ناوچه‌كه‌ و عێراقه‌وه‌ گرنگه‌.

*ئه‌م گفتووگۆیانه‌ی‌ كه‌ ده‌كرێن له‌ رووی‌ ئابووری و سیاسییه‌وه‌ گرنگن و باسی‌ ئاسایشی‌ وزه‌ ده‌كرێت.

*دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ پشووی‌ په‌رله‌مان له‌ 1ی‌ ته‌مووز، كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ته‌واو ده‌كرێت.

*حكومه‌تی‌ هه‌رێم چه‌ند ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی‌ ئه‌گه‌ر نه‌توانێت 120 ملیار دینار داهاتی‌ ناوخۆ كۆبكاته‌وه‌ جێی‌ پرسیاره‌.


AM:11:21:06/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت