د. فایه‌ق گوڵپی: هه‌وڵ هه‌یه هه‌رێم بكه‌ن به دوو ئیداره
وێستگه‌نیوز -
د. فایەق گوڵپی له لێدوانێكدا بۆ وێستگه‌نیوز ده‌رباره‌ی مەترسییەکانی دروستبوونی دوو ئیدارەیی:
*ئه‌مانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمیان به‌ده‌سته‌وه‌یه له 1964ه‌وه تا ئه‌مڕۆ كوردستان وێران ده‌كه‌ن.
*ئه‌مڕۆ یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی وێرانكردنی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، هه‌رێمه‌كه دابه‌ش بكه‌ن.
*هه‌وڵ هه‌یه هه‌رێم بكه‌ن به دوو ئیداره.
*جێی نیگه‌رانییه رۆشنبیران و مامۆستایانی زانكۆ پرۆژه‌یان هه‌بێت بۆ دووئیداره‌یی و یه‌كێك له ئیشه‌كانیان دابه‌شكردنی كوردستان بێت.
*كارێكی له‌وجۆره به‌خیانه‌ت ده‌زانم، چونكه یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی كورد ئه‌وه‌یه كه خاكه‌كه‌ی دابه‌ش كراوه.
*كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر هاتوون پرۆژه ده‌ده‌ن به یه‌كێك له حزبه‌كان و ده‌ڵێن سلێمانی جیابكه‌ره‌وه، ئه‌مه خیانه‌ته.
*ئێستا سیاسه‌تی وێرانكردن و دواخستنی ده‌وڵه‌تان به‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، حزبه‌كانی خۆشمان ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
* ئه‌م سیاسه‌ته‌ی پارتی و یه‌كێتی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، دوژمنانی كورد به‌رنامه‌یان بۆ داناوه.
PM:01:36:23/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت