گرێکوێرەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان
وێستگەنیوز- هەڵبەست ئیبراهیم
پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاڵۆزتر دەبێت بە تایبەت لە نێوان دوو هێزی سەرەکی سیاسی، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کە تا ئێستا نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتنێکی کۆتایی لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات و پۆستە حکومییەکان.
سەرچاوە سیاسییەکان باس لەوە دەکەن کە جیاوازی بۆچوون و قبوڵ نەکردنی داواکارییەکانی یەکتری، گفتوگۆکانی تەواو لاواز کردووە و لەم کاتەدا هیچ گفتوگۆیەکی چالاک لە نێوان پارتی و یەکێتیدا بەدی ناکرێت، ئەمەش دۆخی سیاسی هەرێمی زیاتر ناڕوون کردووە.
PM:10:14:16/05/2026
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت