شاسوار عەبدولواحید بۆ کۆمەڵ و یەکگرتوو هەڵوێست: هینێک بە پارەی بەفر کڕابێت ئاو دەیبات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکدا لەبارەی وەرگرتنی پۆستی وەزیری ژینگەی عێراق پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەو وەزارەتە لە خزمەتی خەڵکدا دەبێت نەک لە خزمەتی تاکە کەسدا".
ئاماژەی بەوەکرد، "چیمان بۆ بکرێت بۆ خەڵک دەیکەین و هەر چین و توێژێک کێشەی هەبوو بیگەیەنێتە ئێمە ئێمە دەیگەیەنینە ناو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق".
شاسوار عەبدولواحید پەیامێک ئاڕاستەی هەڵوێست و یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەریی دەکات و دەڵێت، "لایەنی دەسەڵات نەما نەگەڕێن بۆ ئەوەی وەزیرێکیان بەنێ، چونکە هەندێک جار دەڵێن ئەم پۆستەی نەوەی نوێ هی دەسەڵاتە"، دەشڵێت، " هینێک بە پارەی بەفر کڕابێت ئاو دەیبات".
رۆژی پێنجشەممە 14ی ئایاری 2026، پەرلەمانی عێراق دەنگی بە کابینەکەی عەلی زەیدی دا و متمانەی پێبەخشی لە کابینەکەی عەلی زەیدی تەنها یەک وەزیری ژن هەبوو ئەویش سروە عەبدولواحید بوو کە وەک وەزیری ژینگە دیاریکرا.
PM:07:47:16/05/2026
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت